هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

تۆمەتبارێك لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیركرا و پۆلیسی شارەكە دەڵێت، هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە خەڵك كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بنکەی پۆلیسی (سێبیران)ی سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای خەبات تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ج.) دەستگیرکرد، کە بەپێی ماددەی (2)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

دەشڵێت، تۆمەتبار، کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هەڵخەڵەتاندبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لێدەکردن، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دەست بەسەر 42 تۆن ئارددا گیرا كە ویستراوە بەناوی مۆزەوە بنێردرێتە ‏دەرەوە

قائیمقامییەتی سلێمانی دەستیبەسەر 42 تۆن ئارددا گرتووە، کە بەناوی باری مۆزەوە ‏ویستراوە بنێردرێتە دەرەوە.‏ لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی…
Total
0
Share