گوندێكی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە گوندی توتەقەڵ لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردوومان کرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دووجار سنوورەکەی بۆردومانکردووە و پێدەچێت زیانی گیانیشی بەدواوە بووبێت.

ساڵی رابردووش هەمان سنوور لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share