وەزیری كشتوكاڵی فەڕەنسا ئاشكرایكردووە، لەو وڵاتە ئەنفلۆنزای باڵندە بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران پەلەوەر لەناو براون.
جولیان دو نۆرماندی، وەزیری كشتوكاڵی فەڕەنسا ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاندووە، یەكەم سەرچاوەی توشبوونی پەلەوەرەكانی وڵاتەكە بە ئەنفلۆنزا دۆزراوەتەوە، كە لە كێڵگەیەكی پەلەوەری هەرێمی لاندە لە باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا.
تاقیگەANSES ی فەڕەنسی دەستی كردووە بە پشكنین و لێكۆڵینەوەكانی، بۆ ئەو حاڵەتانەی توشبوونی باڵندەكان بە ئەنفلۆنزا لە ئەوروپا بۆ ئەوەی ڕێگری بكات لەو مەترسییەی ڕوبەڕووی كەرتی پەلەوەر و خۆراك دەبێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی شوێنی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە فەڕەنسا دیاریكرا، دەسەڵاتی ئەو ڵاتە بڕیاری دا بە لەناوبردنی 6 هەزار پەلەوەری جۆری قاز، وەك ڕێوشێونێكی خۆپارێزی.