هەرێم.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێردا 356 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، نۆ كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 356 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای دهۆك بووە كە 167 كەس توشبوون، كەمترین ڕێژەی توشبوونیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار كراوە كە چوار كەسن”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەوماوەیەدا نۆ توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە كە دوو توشبوویان لە هەولێر و پێنج توشبوو لە سلێمانی، یەك كەسیش لە پارێزگای دهۆك و لە لە گەرمیانیش یەك كەس”.

ژمارەی ئەو كەسانەشی لەو ماوەیەدا چاكبوونەتەوە بریتییە لە 595 كەس.

كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی كە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی كۆرۆناوە مردوون، 3 هەزار و 243 كەسن كە هەزار و 582 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بابەتی پێشتر

حکومەتی عێراق: سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخەین

بابەتی دواتر

سێ سەرۆكایەتییەكە و لایەنە عێراقییەكان پشتیوانی گفتوگۆكانی بەغداد و هەولێر دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share