حکومەتی عێراق: سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخەین

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە سورە لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخات.

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد کە سورن لەسەر ئەوەی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان بەتەواوی دابخەن و ئاوارەکانیش بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بگەڕێننەوە زێدی خۆیان.

بریکاری وەزارەتی کۆچ وتی، “وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە ماوەکانی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان، 16 کەمپی ئاوارەکانی داخستووە و لەئێستادا تەنھا پێنج کەمپی ئاوارەکان لە سەرتاسەری عێراقدا ماون کە دانەخراون جگە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان“.

ڕاشیگەیاند کە زۆربەی ئەو ئاوارانەی کە کەمپەکاندا لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، کوردانی ئێزدی و دانیشتوانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای نەینەوان.

کەریم نوری ئاماژەی بەوەیشداوە کە پرۆسەی داخستنی کەمپەکان و گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەشێوەی ئارەزامەندانە دەبێت و ھەر ئاوارەیەک کە کێشەی خێڵەکیی ھەیە و نایەوێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، ئەوا دەگوزارێتەوە ناوچەیەکی دیکە.

بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی 2014دا و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوەکە دەستی بەسەرداگرتبوو، نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا داوا لە کوردەکان دەکات شارێکی ڕۆژئاوا بدەنە دەست حکومەتی سوریا

بابەتی دواتر

هەرێم.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share