لیژنەی پێشمەرگە: دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەران دەرماڵە بۆ پێشمەرگە خەرجبكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەشێكی زۆری هێزەكانی پێشمەرگە دەرماڵەی ژن و منداڵیان بۆ خەرجناكرێت و لەگەڵ حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار جەختمانكردووەتەوە پێویستە هاوشێوەی فەرمانبەران ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجبكرێت لەگەڵ ئەژماركردنی دەرماڵەی بڕوانامەشدا.

عوسمان سێدەری ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوایین كۆبوونەوەی لیژنەكەمان كە هەفتەی رابردوو ئەنجامدراوە جەختمان لە خەرجكردنی دەرماڵەی ژن و منداڵ بۆ هێزەكانی پێشمەرگە كردووەتەوە بە تایبەت هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە كە دەرماڵەی ژن و منداڵیان بۆ خەرجناكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی پێشمەرگە روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “بەپێی یاسا دەبێت ئەو دەرماڵانە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرجبكرێت و چەند جارێك لەگەڵ لایەنی پەیوەنداریدار جەختمان لە خەرجكردنی ئەو دەرماڵەیە كردووەتەوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر دوا مۆڵەت دەدرێتە كۆمپانیاكانی ئێڵ پی جی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەنزین گرانتربوو

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لەئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دیناری…
Total
0
Share