وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی کاراکردنی زانکۆلاینی ئاشکراکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە کە ناو و وشەی تێپەڕیان ئامادەکراوە و سیستمی زانکۆلاینیش لە هەفتەی داهاتوودا کارادەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کراوە و ئاڕاستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان کراوە.

دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى ئاگاداردەکاتەوە، لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد).

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە دەرچووان بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌ دەتوانن زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندووە، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

دوو كەس دەستگیركران چەكیان ساختەكردووە و پارەیان دزیوە

بابەتی دواتر

شەش بەنداو و 23 پۆند ڕەزامەندییان لەسەردراوە و لە جێبەجێکردندان<br>هیچ یەکێکیان بۆ ئەمساڵ سوودیان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share