بەنزین گرانتربوو

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لەئەمشەوەوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی 50 دیناری دیكە خراوەتە سەر نرخەكەی.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكانی سلێمانی لە 1200دینارەوە بووەتە 1250دینار.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەنزینی موحەسەن لە 1325 دینارەوە كراوەتە 1375دینار و بەنزینی سوپەریش لە 1400 دینارەوە كراوەتە 1450دینار و تائێستا هۆكاری گرانكردنی بەنزین ئاشكرانەكراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: قبوڵی ناکەین بەهۆکاری لێبڕین کێشە بۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دروستبکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، ڕایگەیاند، قبوڵی ناکەین بەهۆکاری لێبڕین کێشە بۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دروستبکرێت. عەلی…
Total
0
Share