لە چەند فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی 20 رۆژ دەوام رادەگیرێت و هۆكارەكەی ئاشكراكرا.
ئەو فەرمانگانە بریتین لە هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەولێر و دهۆكی سەر بە وەزارەتی داد و لە سبەینێ یەكشەممەوە، تا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەوامیان رادەگیرێت.
راگرتنی دەوامی ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتییە بە بڕیاری وەزارەتی دادە و بەپێی زانیارییەكان، بە مەبەستی جەردی کۆتایی ساڵە و لە ماوەی ئەو 20 رۆژەدا هەموو فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن، بەڵام مامەڵەكانی هاوڵاتییان راییناكرێن تا رۆژی دووی كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو كە دەوام ئاسایی دەكرێتەوە.