بۆریی ئاوی ئیفراز سێ چاککرایەوە ‏

بۆريی ئاوی ئیفراز – سێی هەولێر چاککرایەوە و سبەینێ ئاو دەدرێتەوە بە هاوڵاتییانی هەولێر.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بۆريی ئیفراز – سێ لەلایەن تیمی چاککردنەوەوە، چاککراوەتەوە و سبەینێ ئاو بەو ماڵانە دەدرێتەوە کە سود لەو ئیفرازە وەردەگرن.”

سێ ڕۆژ لەمەوبەر بۆرییەكە جارێكی دیكە شكا، كە نزیکەی 40%-ی ئاوی شاری هەولێر دابیندەكات، ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێكەوتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share