وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، رێگا نادەین خاكی هەرێمی كوردستان بۆ هەڕەشەكردن بەكاربهێندرێت.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “رێگا نادەین خاكی هەرێمی كوردستان بۆ هەڕەشەكردن بەكاربهێندرێت و لەگەڵ حكومەتی عێراق و لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ لەسەر خەتین.
وتیشی، “دەبێت عێراق و هاوپەیمانیش هەڵوێستی جددیان لەسەر ئەو هێرشانە هەبێت كە هاوڵاتییانی سڤیل دەكرێنە ئامانج.