ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ڕادەگەیەنێت و وەزیری پەروەردەش ئاشكرایدەكات، “بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گزیكردن بە ڕێژەی 100%كەمیكردووە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە گشتییەكانی ئەمساڵ هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتەكان هەبوەو و بووە هۆی سەركەوتنی پڕۆسەكە و وایكرد/ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گزیكردن بە ڕێژەی 100%كەمیكردووە”.

ڕاشیگەیاند هەر خوێندكارێك یاخود بەڕێوەبەر و یەكەی كارگێری خوێندنگەكە مۆبایلی زیرەكی بردبێـتە هۆڵی تاقیكردنەوەكان ڕێكاری كارگێریی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

وەزیری پەروەردە ناوی خوێندكارە یەكەمەكانی هەرێمی كوردستانی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئاشكراكرد و تێیدا كوڕی پێشمەرگەیەك بووە یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان.

لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12 بۆ ساڵی 2021 – 2022، ئەم كەسانە لە بەشی زانستی یەكەم بوون: –

– هەڤاڵ بڵند كەمال – لە هەولێر لە بەشی زانستی – كۆنمرەی 100ە

– باوان عەزیز – لە سلێمانی – لە بەشی زانستی، خوێندنی ئینگلیزی – كۆنمرەی 100

– محەمەد عەلی عوسمان – لە سلێمانی – كۆنمرەی 100

لە بەشی وێژەی:

– شانیال شامل لە هەولێر – كۆنمرەی 692 بووە

وتیشی، “ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە، هەڤاڵ بڵند كە یەكێكە لە یەكەمەكانی سەر ئاستی هەرێم كوڕی پێشمەرگەیە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ دەکەن تا هیچ کەسێک نەتوانێت قۆرغکاری بکات

قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانیان بۆ مانگی رەمەزان دەخاتەڕوو. ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share