ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کردنەوەی قوتابخانەکان یەکلاییدەکاتەوە

بڕیارە لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 1ی کانونی یەکەم بۆ بڕیاردان لەسەر دۆخی خوێندنی ئەمساڵ کۆببێتەوە و بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ڕاگیرانی خوێندن یاخود دەستپێکردنەوەی بدات.

لەوبارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت و دۆخی خوێندنی ئەمساڵ و کردنەوە یان درێژکردنەوەی ڕاگرتنی خوێندن بڕیاری لەبارەوە دەدرێت”.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی، “بەپێی ئەو ڕێنمایی و داخوازییانەی وەزارەتی تەندروستی لە ڕاپۆرتی خۆیاندا پێشکەشی دەکەن، بڕیار لەبارەی دۆخی خوێندنەوە دەدرێت”.

پێشتر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاری وەزارەتی تەندروستی نییە ئێمە تەنها ڕێنمایی، ڕێکار و دۆخی ئێستای تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکان دەخەینە بەردەم لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دواتر لەبەر ڕۆشنایی ئەو زانیارییانە بڕیارەکە بە هەماهەنگی دەدرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە لە بەرواری 10ی تشرینی یەکەم، لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵیدا بەجۆرێک پۆلی 12ی ئامادەیی و یەک و دووی بنەڕەتی لە ناو هۆڵەکانی خوێندن دەستپێبکەنەوە و لە پۆلی سێ تاوەکو 11ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلیکترۆنی بێت، بەڵام دواتر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوێندن بۆ هەموو قۆناغەکان ڕاگیرا.

بابەتی پێشتر

بەهادین نوری، دیارترین دەموچاوی چەپخواز لە باشوری کوردستان

بابەتی دواتر

کوڕی بەرپرسێکی سەربازیی لە هەولێر بە چەقۆ کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share