حكومەتی هەرێم: زیكەی 170 هەزار خێزان نەوتی سپی-یان وەرگرتووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، تا وەكو دوێنێ زیاتر لە 33 ملیۆن لیتر نەوت لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە و نزیكەی 170 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا وەكو 7ی كانوونی یەكەم، 33 ملیۆن و 983 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا وەكو ئێستا 169 هەزار و 919 خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پڕۆسەكەش بەردەوامدەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر هەشت ملیۆن 454 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 42 هەزار و 272 خێزان سوودمەندبوون.

لە سنووری پارێزگای دهۆك 10 ملیۆن و 697 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 53 هەزار و 488 خێزان سوودمەندبوون.

هەر ‎لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە 14 ملیۆن و 831 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 74 هەزار و 159 خێزان سوودمەندبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بڕی 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی، تەرخانكردووە بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابینكردووە و هەروەها پاڵپشتیی حكومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێك دەگاتە 65%و هاوڵاتییان تەنها لە 35%ی نرخەكەی دەدەن.

بابەتی پێشتر

سێلین دیۆن تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی مۆڵەتی بازرگانی و نیشتەجێبوونی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزوور.. گەنجێك بە گولـلە كوژرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی شارەزوور، بەپێی زانیارییەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقەی لێكراوە. كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی…
Total
0
Share