وتەبێژی حكومەتی ناوەند: پەیوەندی ئەرێنیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە

حەسەن نازم، وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

وتەبێژی حكومەتی عێراق پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە “ئەرێنی” ناودەبات و دەشڵێت، گرفتێكی پەیوەندیدار بە پشكی هەرێم لە بودجەدا هەیە و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

حەسەن نازم، وەزیری ڕۆشنبیری و وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار ڕایگەیاند، حكومەتی ئێستا پەیوەندیی ئەرێنی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە، دۆخێكی گونجاوی وتوێژ لەنێوان هەردوولا لەئارادایە.

نازم لەمیانەی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا وتیشی، “گرێیەكی پەیوەندیدار بە پشكی هەرێم لە بودجەدا هەیە و تائێستا وتوێژی لەسەر دەكرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گرێیەكە درێژەی كێشا و پێویستە چارەسەر بكرێت، لەئێستادا ئێمە دەچینە مانگی چوارەوە بەبێ ئەوەی چارەسەر بۆ هەندێك لە گرفتەكانی بودجەی 2021 و لەنێوانیشیاندا پشكی هەرێم بكرێت”.

بڕیارە شەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی بودجە بخاتە دەنگدانەوە، دەربارەی ئەو وادەیە وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وتی، ناتوانن پێشبینی ئەوە بكەن پەسەندكردنی بودجە لە ڕۆژی شەممە دەبێت یان نا.

دوای ڕێککەوتنی هەینی ڕابردووی نێوان شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا و، دواتر ناکۆکی لەسەر هەندێک مادەی پڕۆژەیاساکە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بۆ شەممەی داهاتوو دواکەوت.

پێشتر سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی، ”شاندى هەرێم لەچەند رۆژى داهاتوودا دەگەڕێتەوە بەغداد بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان و جێبەجێکردنى ئەوەى ڕێککەوتنى لەسەر کراوە، وەک ڕێککەوتنەکەى لەگەڵ حکومەتى عێراق کە خراوەتە ناو پڕۆژەکەوە یان ئەو ڕێککەوتنەى لەگەڵ بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان لەبارەى پشکى هەرێم کراوە.

وتیشی، ”حکومەتى هەرێم ڕەزامەندى خۆى نیشانداوە لەسەر جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى پەیوەست بە پشکى هەرێم لە بودجەدا”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر ڕوداوێكی دەگمەنی كوشتن ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

نەوال سەعداوی.. لە ئیخوانەوە بۆ تۆمەتباركردنی بە ئیلحاد و عەلمانییەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: گەشتەكانی فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانە ئاساییبوونەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تێیدا هاتووە، بەهۆی خراپیی…
Total
0
Share