سێلین دیۆن تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن راگەیاند

هونەرمەندی ناسراوی کەنەدی سێلین دیۆن تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن راگەیاندن و ئەو زنجیرە کۆنسێرتانەی بڕیاربوو لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامیان بدات هەڵوەشاندەوە.

سێلین دیۆن، گۆرانیبێژی ناسراوی کەنەدی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە لاپەڕەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە رایگەیاند، “ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنم، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی دەماری بوومەتەوە”.

وتیشی، “بەهۆی نەخۆشییەکەوە، لە ماوەیەکی دیکەدا توانای رۆیشتن لەدەستدەدەم و کێشەی دەنگە ژێیەکانم بۆ دروست دەبێت”.

باسی لەوەش کرد، “بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە ناتوانم درێژە بەو زنجیرە کۆنسێرتانە بدەم کە بڕیار بوو لە شوباتی داهاتوو لە وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامیان بدەم”.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Céline Dion (@celinedion)

بابەتی پێشتر

گۆڵچییەکانی بەڕازیل پەیوەندییان بە مۆندیالی 94وە چییە؟

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: زیكەی 170 هەزار خێزان نەوتی سپی-یان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share