ئەپڵ بەڵێنێک بە بەکارهێنەرانی دەدات

کۆمپانیای ئەپڵ بەڵێنیدا کێشەی گەرمبوون لە مۆبایلەکانی ئایفۆن 15 لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامەکان چارەسەر بکات.

ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە رایگەیاندووە، کار لەسەر نوێکردنەوەی سیستەمیiOS 17 بۆ ئەوەی رێگری لە ئایفۆن 15 بکات کە زۆر گەرم ببێت، بەڵام کۆمپانیاکە هیچ کاتێکی بۆ نوێکردنەوەی ئەو سیستەمە دیارینەکردووە.

لەلایەکیترەوە ئەو کۆمپانیایە بەرنامەی ئینستاگرام تۆمەتبار دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئەو بەرنامانەدا کاردەکەن کە کێشەیان بۆ ئایفۆن 15 دروستکردووە، بەتایبەتی ئینستاگرام چونکە لەم هەفتەیەدا دەستکاری ئەپڵیکەیشنەکەی بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن کردووە.

بابەتی پێشتر

داهاتی مانگی ئەیلولی نەوتی عێراق ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: منداڵبوونی زۆر ژنان لە تووشبوون بە خڵەفان دەپارێزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share