مەلا نەجمەدین: هەندێك پیاو حەرامە ژن بهێنن

مەلا نەجمەدین، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامیى كوردستان جەختدەكاتەوە، هەر پیاوێك نه‌توانێت پێداویستییه‌كانى هاوژینەكەی دابینبكات، حه‌رامه‌ ژن بهێنێت.

مەلا نەجمەدین، سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامیى كوردستان، لەبارەی فرەژنی و مەرجەكانییەوە دەدوێت و دەڵێت، “هەر پیاوێك نه‌توانێت یه‌كسانى له ‌نێوان هاوژینەكانیدا به‌رقه‌راربكات، نابێت ژن بهێنێت”.

سەرۆکی لقی سلێمانیی یەکێتیی زانایانى ئایینیى ئیسلامیى كوردستان رایگەیاندووە، “هه‌ندێك له‌ هاوسه‌رگیری له‌ ئایینى ئیسلامدا حه‌رامه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك نه‌توانێت له‌ رووى دارایی و جه‌سته‌یی و ئاكارییه‌وه‌ پێداویستییه‌كانى هاوسه‌ره‌كه‌ى دابینبكات و رێزى بگرێت، حه‌رامه‌ ژن بهێنێت و رێگه‌پێدراو نییه‌”.

مەلا نەجمەدین لەبارەی ئەو جۆرە هاوسەرگیرییەوە روونكردنەوەی زیاتر دەدات و پێیوایە، پیاو لەو دۆخەدا “باشتره‌ ژن نه‌هێنێت و ماڵى كه‌سیش وێران نه‌كات، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ى دوو ژن بهێنێت و نه‌توانێت یه‌كسانى له‌ نێوانیاندا به‌رقه‌راربكات”.

بابەتی پێشتر

پێنج ژن بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share