هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی و داوایان لێدەکات لە ماوەی داخرانیدا شەقامە لاوەکییەکان بەکاربهێنن.

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کە لە رۆژی 2922/12/10 شەقامی دار و ئاسن (حدید وخشب)، لە چوارڕیانی کوێستان تاوەکو مزگەوتی شەهید(صباح) بۆماوەی چەند ڕۆژێک دادەخرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی ئەو شەقامە بەمەبەستی قەشتکردن و دووبارە قیرکردنەوەی شەقامەکەیە لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە.

داواش لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا شەقامە لاوەکییەکان بەکاربێنن کە هاوتەریبن لەگەڵ شەقامە سەرەکیەکە، یان شەقامی (شۆڕش) بەکاربهێنن.

بابەتی پێشتر

مەلا نەجمەدین: هەندێك پیاو حەرامە ژن بهێنن

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی وڵاتێکی عەرەبی لە پلەی یەکەمی باشترینەکانی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share