لە ئەڵمانیا هەوڵێکی کودەتا شکستیهێنا

لە ئەڵمانیا هەوڵێكی کودەتا لە لایەن گروپە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتەوە شکستی پێهێنرا و چەندین کەسیش بە تۆمەتی تێوەگلان لەو تاوانە دەستگیرکران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کە لە دژی توندڕەوە راستڕەوەکان ئەنجامدرا 11 شاردا 25 کەس دەستگیرکران، کە پلانی ئەنجامدانی کودەتایان هەبووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دەستگیرکراوەکان پلانیان داڕشتووە هێرش بکەنە سەر پەرلەمان و حکومەت بڕوخێنن و وەزیری تەندروستی بڕفێنن، کە پیاوانی سەر بە هێزە ئەمنییەکانیان لەگەڵدا بووە”.

جێی ئاماژەیە ئەو گروپەی دەستگیرکراون، هەڵگری بیروباوەڕێکن دەستووری ئێستای ئەڵمانیا رەتدەکەنەوە و ئامادەنین دانیپێدابنێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر دۆخى ئۆكرانیا پوتین په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ده‌كات

سه‌رۆكی ڕوسیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا و دۆخی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد. كۆشكى…
Total
0
Share