پێشبینیی روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز دەکرێت

شارەزایەکی کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری زەریای ئەتڵەسیی هەژاندووە و رەنگە ئەمە ببێتەهۆی روودانی بومەلەرزەیەکی دیکە لە چەند ناوچەیەکیتر.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە کاتژمێر 05:09ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر، باکوری زەریای ئەتڵەسیی هەژاند.

دەشڵێت، ئەگەر زۆرە بەهۆی ئەم بومەلەرزەیەوە، جوڵەوزە بگوازرێتەوە بەرەو ناو حەوزی دەریای ناوەڕاست، باکوری کوردستان و سنورەکانی نێوان پلێتی عەرەبی و فارسی.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر هەیە لەماوەی نێوان ئەم کاتە هەتاوەکو هەفتەی داهاتوو، بومەلەرزەیەکی سەرو پێنج پلە یان زیاتر، لەنێوان تورکیا و ئیتاڵیا و یۆنان، باکوری کوردستان و چەند ناوچەیەکی ئێران رووبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان دووبەردانی: هیچ كێشەیەك لە لیستی مووچە نەبوو و دواتر بە نووسراوێك ناردنی مووچە راگیرا

شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی بڕیای دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە ناردنی مووچە، بەڵام…
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی: هەناردەکردنی مریشک و هێلکە بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ. شاڵاو جەمال،…
Total
0
Share