راپرسییەک: بایدن و ترەمپ شیاونین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

راپرسییەک ئاشکرایدەکات، هەریە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای وڵاتەکە، شیاونین بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی بۆ خولی داهاتوو.

راپرسییەکە لەلایەن کۆمپانیای ABC News/Ipsos ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتووە، 86% ی دەنگدەرانی ئەمریکا پێیانوایە، بەهۆی چوونە تەمەنەوە جۆ بایدن شیاونییە بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە خولی داهاتووی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەدا.

هەر بەپێی راپرسییەکە، 59% ی دەنگدەران، دۆناڵد ترەمپیش بە شیاو نازانن بەهەمان هۆکاری تەمەن، لەگەڵ ئەوەشدا 44% یان پێیان وایە ترەمپ باشتر لە بایدن دەتوانێت سنوورەکانی وڵاتەکە بپارێزێت.

جۆ بایدن لە ئێستادا تەمەنی گەیشتووەتە 81 ساڵ و بەبەتەمەنترین سەرۆکی ئەمریکا هەژماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share