گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی خەیار

خەیار، یەکێکە لەو سەوزە بەسودانەی کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود و بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەری بەپێی هەواڵێکی medscape، پێویستە خواردنی خەیار بکرێتە ناو ژەمە سەرەکییەکان و وەک هۆیەک بۆ باشترکردنی تەندرووستی جەستە لێبڕواندرێت.

گرنگتریین سوودەکانی خەیار:

  • – خەیار بە ڕێژەی لە %95 ئاوی تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی ئاستی شلەمەنی لە لەشدا.

– بەهۆی پێکهاتە ڕیشاڵیەکان لە خەیاردا، باشترین یارمەتیدەر و هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێش و نەهێشتنی قەڵەوی.

– بڕێکی زۆر پێکهاتە و ماددەی خۆراکی سودبەخشی تێدایە وەک ڤیتامین سی و بی، کە باشترین سەرچاوەن بۆ تەندروستی لەش.

– دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و کانزا و مەگنسیۆم و فۆسۆفۆڕ، کە ماددەیەکی خۆراکی سوودبەخشن بۆ ئێسک و ماسولکەکان.

  • – خەیار چارەسەرێکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە، هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن.

– کرداری هەس خێرادەکات، چونکە ئەنزیمی “ئیریبسنی” تێدایە، کە باشترین هۆکارە بۆ هەرسکردنی خۆراکە پڕۆتینیەکان.

جگە لەم سوودە تەندروستییانەش، خەیار بۆ جوانکاریش کاریگەری هەیە، چونکە خواردنی هۆکارێکە بۆ گەشانەوە و شێدارکردنەوەی پێست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم سێ بژاردە لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخاتەڕوو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشکرایکرد، سێ بژاردەیان خستووەتە بەردەم لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.…
Total
0
Share