ناحیەی سیدەکان لە سنووری ئیدارەی سۆران ئەمڕۆ بە فەرمی کرا بە قەزا، بەوەش سیدەکان دەبێتە پێنجەم قەزای ئیدارەی سۆران.
لە راگەیەندراوێکی ئیدارەی سۆراندا هاتووە، ئەمڕۆ بە فەرمی بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سیدەکان لە ناحیەوە کرا بە قەزا.
ڕێوڕەسمی ناساندنی سیدەکان وەک قەزا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای حکومەی و سەربازیی ئیدارەی سۆران بەڕێوەچوو.