لەبارەی مووچەوە فۆڕمێك بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان پڕدەكرێتەوە

تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی داوا لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات سەردانیان بکەن بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی.
تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گشت خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان رادەگەیەنین بەپێی ئەو ئاگاداری و رێنمایەی بڵاوکراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتیەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەردانمان بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی بۆ بەردەوامبوونی مووچەکانیان.

هەر لە راگەیەندراوەکەشدا داواکراوە، خاوەن پێداویستی تایبەت خۆی ئامادەبێت، دوو وێنەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و ناسنامەی وەرگرتنی مووچەی پێبێت.

ئاشکراشیکرد، رۆژی یەکشەممە دەستدەکرێت بە پڕکرنەوەی فۆڕم تا 22 ی مانگ بەردەوام دەبێت، هەرکەسێک دوا بکەوێت و فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە مووچەكەی رادەگيرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین

وەزیری پەروەردەی هەرێم، رایگەیاند، پاش دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێریی سۆپا لە ناوەندەکانی خوێندن ناهێڵین. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share