لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی بەڕازیل بردنەوەی بەرامبەر کۆریای باشوور تۆمارکرد.
ئەمشەو یەکشەممە، لە یاریگای (استاد 974) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی (16)ی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و کۆریای باشوور ڕووبەڕووبوونەوە.
یارییەکە بە ئەنجامێکی گەورە (4-1) لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی سێلیساو کۆتاییهات.
گۆڵەکانی بەڕازیل لە خولەکەکانی حەوت، 13، 29، 36 لەلایەن ڤینیسیۆز جونیۆر، نێیمار، ڕیچارلیسۆن، لوکاس پاکێتا-وە تۆمارکران، گۆڵەکەی کۆریای باشوور لە خولەکی 76 لەلایەن پەیک سیۆنگ هو-ەوە تۆمارکرا.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەڕازیل سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی مسۆگەرکرد، لە قۆناغی داهاتووشدا بەرامبەر کرواتیا یاریدەکات.