(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد.

چیکاگۆ بوڵز بە جیاوازیی 12 خاڵ (134-122) بردنەوەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لە لوتکەی ڕیزبەندیی جەمسەری خۆرهەڵاتی ئەمریکا نزیکبووەوە و لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو.

لە یارییەکەدا دیمار دیروزان توانی 35 خاڵ تۆماربکات، لەبەرامبەردا کارڵ ئانتۆنی 27 خاڵ و هەشت ڕیباوند و هەشت ئەسیستی تۆمارکرد.

لەلایەکی دیکەوە تیمی کلیڤلاند کاڤالێرز لە جەمسەری خۆرهەڵات بە ئەنجامی (120-113) بردنەوەی بەرامبەر ئیندیانا پیسەرز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی یانە خۆرهەڵاتییەکاندا جێگیرکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

دیترۆیت پیستۆنز 119-114 چارلۆت هۆرنێتس

ئیندیانا پیسەرز 113-120 کلیڤلاند کاڤالێرز

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 100-87 ئۆکلاهوما سیتی ساندەر

ئەتلانها هوکس 121-136 سان ئەنتۆنیۆ سپێرز

بۆستن سێڵتیکس 108-102 دێنڤەر ناگێتس

چیکاگۆ بوڵز 134-122 مینیسۆتا تێمبەروڵڤز

یوتا جاز 114-99 ئۆرلاندۆ ماجیک

بابەتی پێشتر

کچ و کوڕێکی هاوتەمەن لەماوەی 24 کاتژمێردا خۆیان خنکاند

بابەتی دواتر

"لاسا" پەتایەكی نوێ و بكوژ.. یەكەم حاڵەتی مردن تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share