ژنێكی گەنج لە زاخۆ كوژرا

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی زاخۆ ژنێكی گەنج بە كوژراوی دۆزرایەوە و پۆلیسی ناوچەكە برایەكی بە تۆمەتباری رووداوەكە ناودەبات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەكێك لە گەڕەكانی زاخۆ ژنێك بەناوی (ا.ر.ت.) تەمەن 37 ساڵ بە چەكی دەمانچە كوژرا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس ناسنامەی بكەری تاوانەكە دیاریكرا كە برایەكی تاوانلێكراوە بەناوی (م.ر.ت.) و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكرد، وەك ئەوەی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبار بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی دەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین

قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه‌ و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ پێكه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین…
Total
0
Share