قوبرس 70%ی كۆچبەرانی نایاسایی لە دوورگەكەی دەردەكات

دوورگەی قوبرس 70%ی ئەو كۆچبەرانەی دەركرد كە لە ساڵی 2022 بەشێوەی نایاسایی چوونەتە ناویەوە و دەگاتە نزیكەی 7000 كەس، لە ژمارەیەكی پێوانەیی رەوانەكردنەوەدا.

پرۆسەكە ئەو رێككەوتنانە ئاسانیكردووە كە وڵاتانی سەرچاوە وەك هندستان، بەنگلادیش، پاكستان و ڤێتنام ئەنجامیانداوە.

نیگۆس نۆریس، وەزیری ناوخۆی یۆنان رایگەیاند، نزیكەی 7000 كەس گەڕێندراونەتەوە وڵاتە بنەڕەتییەكانیان، لەكاتێكدا رێژەكە لە ساڵی 2021دا تەنها 17%ی كۆچبەرانی نایاسایی بووە.

ژمارەی داواكارییەكانی مافی مانەوە لە دوورگەكەدا لەنێوان كانونی دووەم تا تشرینی یەكەمی ئەمساڵ گەیشتە 18 هەزار و 345 كەس. ژمارەی ئەوانەی تائێستا داوای مانەوەیان هەڵپەسێردراوە یان بە كردەیی دۆخی پاراستنی سنوورداریان پێدراوە زیاترە لە 6%ی دانیشتووانی قوبرس، بەپێی وەزارەتی ناوخۆ.

زۆرینەی خوازیارانی مافی مانەوە لە توركیاوە روو لە قوبرس دەكەن، دوای وەرگرتنی ڤیزە و پاشان چوونە بەشی باكووری دوورگەكە كە لە ژێر دەستی توركیادایە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 17 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

بابەتی دواتر

ئیستانبوڵ..پاسێک و میترۆیەک پێکیاندادا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share