وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەگاتە ئوردن

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بگاتە عەممانی پایتەختی ئوردن.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، ناوبراو لە عەممان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعودیە و میسر و قەتەر و ئیمارات کۆدەبێتەوە.

تەوەری کۆبوونەوەکەی بلینکن لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان هێرشەکانی ئیسرائیلە بۆ سەر کەرتی غەززە و هەوڵدەدرێت بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتییانی لێقەوماو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هێزە چەکدارەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر هێرشێک

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک…
Total
0
Share