نەوتی عێراق كەمیكرد

پشكی نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمیكرد و ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە ئاشكراكرا.

بەپێی رێككەوتنی نێوان وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، ئەو نەوتەی عێراق رۆژانە هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەكات كەمدەبێتەوە.

رێككەوتنەكە لە مانگی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت و رۆژانە 220 هەزار بەرمیل لە نەوتی هەناردەكراوی عێراق كەمدەكرێتەوە، بەوەش رۆژانە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.

رێككەوتنی كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت خۆویستانە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەسەوە كراوە. هەریەك لە عێراق، سعودیە، كوەیت، ئیمارات و جەزائیر نەوتی هەناردەكراوی رۆژانەیان بە چەند سەد هەزار بەرمیلێك كەمدەكەنەوە و ئامانج لێی، راگرتنی هاوسەنگییە لە نرخی نەوتی خاو و بەرگرتنە لە دابەزینی نرخەكان.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەواڵی ئاگرگرتنی کافتریای زانکۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

حکومەت سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share