حکومەت سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکان خستە بواری جێبەجێکردنەوە

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پلاندانان، لە ئەمڕۆوە جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ گرێبەستە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم پەیڕەودەکرێت.

ئەو وەزارەتانەشی دیاریکردووە کە لە قۆناغی یەکەمدا سیستمەکە جێبەجێدەکەن و رایگەیاند، وەزارەتەکانی کارەبا، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، ئاوەدانکردنەوە، نیشتەجێبوون، تەندروستی و شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەت لە هەنگاوی یەکەمدا سیستمەکە جێبەجێدەکەن.

هەروەها پارێزگای هەولێر یەکێکە لە بەشداربووەکانی قۆناغی یەکەمی سیستمەکە و لە داهاتووشدا سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دیکە جێبەجێی دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ئەمڕۆوە ئەم سیستمە بەشێوەیەکی کردەیی کارایە و وەزارەتەکان دەتوانن لە قۆناغی بانگەوازی تەندەرەوە تا دەگات بە واژۆکردنی گرێبەست سودی لێببینن و بەکاریبهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پاڵپشتیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سلێمانی کۆبوونەوە. بەپێی…
Total
0
Share