ئەو ماددەیەی دەبێتە هۆی دواخستنی پیری دۆزرایەوە

ئێسكە نەرمە لە نیشانەكانی پیربوونە

زانایان گەیشتنە دۆزینەوەیەكی زانستیی نوێ كە هۆكار دەبێت بۆ پارێزگاری لە “بەگەنجی مانەوە” و دواخستنی كاریگەرییە دەرەكییەكانی پەیوەندیدار بە تەمەنەوە.

لەمیانەی توێژینەوەیاندا دەربارەی هۆكارە بایۆلۆجییەكانی پشت تێكچوونی ئێسك، زانایان گەیشتنە ئەو دۆزینەوەیەی دەشێت هاریكاربێت لە چارەسەری حاڵەتەكانی پەیوەندیدار بە تەمەنەوە وەك ئێسكە نەرمە، لەڕێی نوێكردنەوەی ئەو خانانەی كە لەم پرۆسەیەدا بە بنەڕەتی دادەنرێت.

توێژینەوە تازە بڵاوكراوەكە ڕوونیدەكاتەوە چۆن هەندێك لەو گۆڕانكارییانە كاریگەری دەبێت لەسەر توانای ئەو خانانە لەگەڵ چوونە تەمەندا، لەهەمان كاتدا ڕوونیشیدەكاتەوە كە چۆن دەتوانرێت بە بەكارهێنانی (ئەسیتاتی سۆدیۆم) تواناكانی بۆ بگەڕێندرێتەوە و هانبدرێت بۆ پەرەپێدان و دروستكردنی ماددە ئێسكی نوێ.

لە نیشانە سروشتییەكانی پیربوون ئەوەیە كە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ بەوجۆرە كارناكات كە پێشتر دەیكرد، هەمان شت بەسەر ئەو خانە بنەڕەتییانەی لەنێو ئێسكماندا هەن جێبەجێ دەبێت.

بەڵام توانایان لە ئەنجامدانی كارەكە بە زیادبوونی تەمەنمان تێكدەچێت.

زانایان ئەو خانە بنەڕەتییانە، كە بە خانەی پیری ناوەدەبرێت، لە ئێسكی مشك دەرهێنا و بەگیراوەیەكی خۆراكبەخش كە ئەسیتاتی سۆدیۆم لەخۆدەگرێت چارەسەریان كرد، كە ماددەیەكی خۆراكیی باوە.

ماددە چارەسەرییەكەی ئەسیتات گۆڕدرا بۆ بونیادی پەیوەندیدار بە ئەنزیم و دواتریش بۆ هیستۆن، كە گەیشتنی بە بۆماوەكان و دواتریش پەرەپێدانی چالاكییەكانی زیادكرد.

بەمەش زانایان گەیشتنە دۆزینەوەیەكی كە بە شۆڕش لە بوارەكەدا دادەنرێت و بریتییە لە بەكارهێنانی سۆدیۆم بۆ خاوكردنەوەی پیربوونی ئێسكەكان و بەهێزكردنی بونیادی كەس بۆ تەمەنێكی دواتر.

بابەتی پێشتر

مانگی داهاتوو كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

گازی سروشتی.. چەکە بەهێزەکەی ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share