بە وێنە.. مەسعود هانسەر قۆناغێكی نوێی ژیانی دەستپێكرد

مەسعود هانسەر، ئەو پیاوەی کە کچە تەمەن 15 ساڵانەکەی لە بومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیادا گیانیلەدەستدا، قۆناغێكی نوێی ژیانی دەستپێكرد.

بڵاوبوونەوەی وێنەیەكی مەسعود، كە بەر لە دەرهێنانی تەرمی كچەكەی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەی رووخاودا، دەستی كچە كۆچكردووەكەی بەرنەدەدا، لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و هاوسۆزییەكی زۆری بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كەمەندكێشی خۆی كرد.

لە نوێترین دیمەنەكانیشدا، مەسعود هانسەر وێنەیەکی خۆی و “ئیرماك لەیلا”ی کچی هەڵگرتووە و لەگەڵ بەشێک لە کەسوکارەکەیدا ژیان دەگوزەرێنێت.

دوای بومەلەرزەكە هانسەر رایگەیاندبوو، ژمارەیەكی دیكەی ئەندامانی خێزانەكەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە و وتبووی، پاش سێ رۆژ لە رووداوەكە توانیویەتی بگاتە لای كچەكەی، بەر لە بومەلەرزەكە كچەكەی چووەتە مەڕەشی باكووری كوردستان بۆ سەردانی داپیرەی.

مەسعود هانسەر دەڵێت، “بە تەنها چوومە ئەوێ و هەوڵمدا بە دەستی خۆم كچەكەم دەربهێنمەوە، بەڵام بەداخەوە نەمتوانی رزگاریبكەم”.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی تەقەی لە مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان کردبوو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ناسا ناردنی کەشتیوانە ئیماراتییەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share