دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ىان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ” ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه 4ی 12ى 2022، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وەیان پێشكه‌ش نه‌كردووه”.