بەهۆی پیسیی ئاوەوە لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی 9 “شەمعە”ی ئاوی داخست

قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، نۆ “شەمعە”ی ئاو كە گومان دەکرێت سەرچاوەی سکچوون و ڕشانەوە بن لە سلێمانی داخران.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی لە سلێمانی داخست و دەڵێت، “تەندروستیی سلێمانی بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، نۆ شەمعەی ئاوی داخست کە لە ڕێگەی تەنکەرەوە ئاوی ئەو شەمعانە دەفرۆشران بە ماڵان بۆ خواردنەوە”.

نوێنەری تەندروستی لە لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، دوای زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لە ناو هاوڵاتییاندا، پشکنین بۆ ئاوی هەموو شەمعەکانی ناوشاری سلێمانی کراوە، دەرکەوتووە ئاوی نۆ لە شەمعەکان شیاونین بۆ خواردنەوە و سەرچاوەی چەند جۆرێک بەکتریان، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەسەر داوای بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، سەرجەمی ئەو نۆ شەمعەی ئاوە لە ناوچەی تانجەرۆ داخران و ڕێگەنادرێت ئاو بە ماڵان بفرۆشن.

بابەتی پێشتر

خەونی ئینتەر و لوکاکو دێتە دی، بەڵام..

بابەتی دواتر

دیژا ڤو.. ئەوەی لەنێوان ئێنریکی و چاڤی ڕوویدا دووبارە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share