تۆمەتبارێك بە دراوی ساختەوە لە هەولێر دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە كەسێك بە تۆمەتی ساختەكردنی پارە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی شارەوانی، لەناو بازاڕی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی ساختەکردنی پارە دەستگیرکرد.

تۆمەتبار، كە بە رەگەز عەرەبە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (100 دۆلار)ی ساختەی لەدەستگیرا.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی نەهێشتنی ساختەکاری کرا، بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
Total
0
Share