قائیمقامی کۆیە: تەقە لەماڵەکەم کراوە و دەزانین کێیە

قائیمقامی کۆیە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تەقە لەماڵەکەی کراوە و وەک خۆی دەلێت ئەو کەسەی تەقەی کردووە ناسراوەتەوە و دەزانن کێیە.

یوسف حەسەن، قائیمقامی قەزای کۆیە، ئەمڕۆ 12 ی کانونی یەکەم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو کەسەی تەقەی لە ماڵەکەی من کردووە پێشتر لەسەر زیادەڕۆی ڕوبەڕوی یاساکراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە زیادەڕۆییەکەی بکات”.

قائیمقامی کۆیە ڕاشیگەیاند، “تەقەکەرەکە پێشتر هاتووەتە نزیک ماڵی ئێمە و چاوەڕێی کردووە تا من بگەڕێمەوە، دواتر دوای گەڕانەوەم دەستڕێژی لە ماڵەکەم کردووە و لەلایەن پاسەوانەکانمەوە وەڵامدراوەتەوە”.

وەک قائیمقامی کۆیە باسی دەکات، ئەو کەسەی کە تەقەیکردووە لە کامێراکانی چاودێری دەرچووە کە نارنجۆکێی بە دەستەوە بووە و ویستویەتی هەڵیباتە ماڵی یوسف حەسەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت

به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چه‌ندین كه‌لوپه‌لی‌ بیناسازیی‌و كاره‌بایی، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share