ساڵانە نزیکەی دوو ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی خوێنبەربوون یان لەدەستدانی رێژەیەکی زۆر خوێنی جەستەیانەوە دەمرن، نزیکەی 30%ی گیانلەدەستدان بەهۆی برینداربوونەوە هۆکارەکەی بۆ خوێنبەربوونی کۆنترۆڵنەکراو دەگەڕێتەوە.
بەپێی پێگەی SciTechDaily توێژەرانی زانکۆی مکگیڵ لەزگەیەکیان پزیشکییان لە سروشتەوە وەرگرتووە کە دەکرێت ژیانی مرۆڤ رزگاربکات، کە لە پەیکەری هەندێک لە بوونەوەرە دەریاییەکاندا هەیە وەک، گوێچکەماسی و کرمی پانی دەریا.
پرۆفیسۆر کواینگۆ باو توێژەری سەرەکیی ئەو توێژینەوەیە دەڵێت، “کاتێک لەزگەکە لەسەر شوێنی برین و خوێنبەربوونەکە دادەنرێت پێوەیدەنوسێت و کرداری مژینی خوێن ئەنجامدەدات هەروەها رووەکەی پاکدەکاتەوە، هەروەها شانەکان بەیەکەوە گرێدەداتەوە، کردارەکە خێرا و بێفشارە، بەسوودە بۆ ئەو حاڵەتانەی خوێنبەربوون کە ناتوانرێت فشاریان لێبکرێت و مەترسیدارن بۆسەر ژیانی کەسەکە.
بەپێی گۆڤاری “Nature Communications”، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، لەکاتی ئەنجامدانی پشکنینی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە، بە سەرپەرشتیی پرۆفیسۆر جیانیو لی لە بەشی ئەندازیاریی میکانیکی لە زانکۆی مەکگیل، ئەو لەزگەیە یارمەتی مەینی خوێن دەدات، هەروەها دەتوانرێت لەزگەکە لاببرێت بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی دووبارە خوێنبەربوون یان تەنانەت دەتوانرێت لەناو جەستەدا بەجێبهێڵرێت بۆ ئەوەی هەڵبمژرێت.