كۆرۆنا تووشبوون بە شەكرە زیاددەكات

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، ڤایرۆسی كۆرۆنا هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

تیمیكی تایبەتی توێژەران لە ڕێكخراوی فێرجینیا بە چاودێریی پزیشك زیاد ئەلعالی، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ 181 هەزارو 280 كەس لە مانگی ئازاری ساڵی 2020 تا ئەیلولی 2021 ئەنجامداوەو بەدواداچوونیان لەبارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە كەكاریگەری لەسەر جەستە دەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

ئاماژەی بەوەكردووە ، “هەست بە جیاوازییەی گەورە دەكرێت لەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دواتر دووچاری نەخۆشی شەكرەبوون بە بەروارد بە 8 ملیۆن كەس كە پشكنینیان بۆ كراوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون”

ئەو پزیشكە باسی لەوەكرد، ” كۆرۆنا مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی 46%زیاد دەكات و ڤایرۆسەكە كاریگەریی لەسەر ئەنسۆلین لەجەستەدا دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share