600 ملیۆن مەتر سێجا باراناو رژاوەتە رووبار و دەریاچەكانەوە

بارانبارین رووبار و دەریاچەكانی بووژاندووەتەوە و چەند چەم و دەریاچەیەك كە وشكیانكردبوو ئاوێكی زۆریان تێڕژاوە.

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، 600 ملیۆن مەتر سێجا باراناو رژاوەتە رووبار و دەریاچەكانەوە و 25 ملیۆن مەتر سێجایان لە بەنداوەكاندا گلدراونەتەوە.

ئەو ئاوەی رژاوەتە رووبار و دەریاچەكانەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا و لە ئەنجامی شەپۆلی سەرتاسەریی بارانبارینەوە بووە وەك عەلی رازی وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق دەڵێت و بەپێی زانیارییەكان، بەشی هەرەزۆری ئەو بارانەوە بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە.

بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی هەفتەی رابردووەوە هەردوو دەریاچەی سیروان و حەمرین و چەم و رووبارەكانی ئاوەسپی و بەلەگە بووژاونەتەوە و تەنها لە ماوەی سێ رۆژدا، 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاو چووەتە دەریاچەی حەمرینەوە.

بابەتی پێشتر

خالید سلێمان: حاجی كاروان بە ئارەزووی خۆی پێناسەیەكی بۆ جێندەر داتاشیووە

بابەتی دواتر

بێگەرد تاڵەبانی: بەڵێنەكەمان بەجێهێنا و دڵخۆشم هەناری هەڵەبجە هەناردە دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share