تەنها 15%ی کەناراوەکانی جیهان ژینگەیەکی لەباریان هەیە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، کە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئێستا تەنها ‏‏15.5%ی ناوچە کەناراوییەکانی جیهان لەڕووی ژینگەییەوە لەبارن، هۆکارەکەشی بۆ ‏چالاکییەکانی مرۆڤ لەو ناوچانە دەگەڕێتەوە. ‏

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی “کوینزلاند”ی ئوسترالیا ئەنجامدراوە، بە ‏پشتبەستن بەو داتایانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە وەریانگرتووە، بۆ زانینی ئەوەی ‏چالاکییەکانی مرۆڤ تاچەند کاریگەرییان لەسەر ژینگەی کەناراوەکانی جیهان هەبووە. ‏

توێژەرانی بەشدار لە توێژینەوەکەدا داوا دەکەن، ڕێکاری بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ‏ئەو کەناراوانەی ماون.‏

توێژەران باس لەوەدەکەن، بەپێی دوایین داتاکان کە لە ساڵی 2013 لەبەردەستیاندابووە، ‏هۆشدارییانداوە لەوەی ژمارەیەکی کەم لە کەناراوەکان ماونەتەوە کە لەڕووی ژینگەییەوە ‏لەبارن.‏

بەپێی توێژینەوە ئوستراڵییەكە، ژمارەیەکی زۆر لە ناوچە کەناراوییەکان، کە بەهۆی ڕاوە ‏ماسی، کشتوکاڵ و دروستکردنی ڕێگاوبانەکان زیانیان پێگەیشتووە لە کەنەدا، ڕوسیا، ‏گرینلاند، چیلی، ئوسترالیا و ئەمریکان. ‏

برۆک ویلیامز سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ‏جیهان لە ناوچە کەناراوییەکان دەژین، ئەو فشارە ژینگەییەی لەو ناوچانەدا هەن دەکرێت ‏ببنە هۆی کێشەی گەورە لە ژینگە ئاوی و وشکانییەکان.‏

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەیەوێت پاڵپشتیی دارایی لە سندوقی سەوزی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت

عێراق لەڕێگەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی 28ـەمینی رێککەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، دەیەوێت بگاتە پاڵپشتیی دارایی نێودەوڵەتی…
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ له ‌سه‌نته‌رى پارێزگاكان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات و تا سبه‌ینێ دوانیوه‌ڕۆكه‌ى ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارین…
Total
0
Share