کەشناسی: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە هەروەها تۆز و خۆڵێکی سووکیش دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با-وە.

هەروەها پێشبینییەکان بۆب سبەینێ بەمجۆرەیە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە بەهۆی زیادبوونی خێرایی با-وە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندنی باڵا تەرخانکراوە لەم سنوورە دەدرێت بەخوێندکاران

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران…
Total
0
Share