لەسەر پلاستیك وڵاتانی جیهان بوون بە دوو بەرەوە

رۆژی هەینی گەڕی یەكەمی وتوێژەكان دەربارەی پەیماننامەیەكی جیهانی سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە ژەهراویبوون بەهۆی پلاستیكەوە بە رێككەوتن كۆتایی هات، بەڵام دابەشبوونێك هەیە دەربارەی ئەوەی ئامانج و هەوڵەكان پێوستە جیهانی و پابەندانە بێت، یان خۆبەخشانە و سەرپەشتیكراوبێت لەلایەن وڵاتانەوە.

زیاتر لە 2000 نێردراوی 160 وڵات لە ئۆرۆگوای كۆدەبنەوە لە یەكەم گەری پێنج گەڕی پلان بۆدانراوی لیژنەی وتوێژی حكومیی نێودەوڵەتی بۆ داڕشتنی یەكەم رێككەوتنی پابەندبوون دەربارەی ژەهراویبوون بە پلاستیك تا كۆتاییەكانی ساڵی 2024.

وتوێژەكان لە شاری بونتا دیل ئیستی كەناراو ئەنجامدرا، لەنێوان “هاوپەیمانییەكی گەورە مەبەست” كە ئەندامان لە یەكێتیی ئەوروپا لەخۆدەگرێت بەرامبەر ژمارەیەك لە وڵاتان لەنێویاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سعودیە، كە خاوەن گەورە كۆمپانیاكانی پلاستیك و پەترۆكیمیایین لە جیهاندا.

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە وتی، پلاستیك “سووتەمەنی بەردینە لە شێوەیەكی دیكەدا” هانی وڵاتانیدا رێوشوێنی توند دژ بە ژەهراویبوون و بەرهەمهێنان بگرنەبەر و لە تویتەرەوە وتی، “داوا لە وڵاتان دەكەن دوورتر بڕوانن لەبارەی خاشاك و بوتڵی پلاستیك”.

ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ئازاری رابردوو رێككەوتن لەسەر واژووكردنی پەیماننامەیەك بۆ مامەڵەكان لەگەڵ پاشماوە پلاستیكییەكان، بەڵام ناكۆكن لەبارەی پرسە سەرەكییەكانەوە. لەوانەش سنووردانان بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیك و، رزگاربوونی پلەبەند لە جۆرەكانی پلاستیك.

هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكە كە زیاتر لە 40 وڵات لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا ئەندامانی یەكێتیی ئەوروپا، سویسرا، ئۆرۆگوای و گانا، دەیانەوێت پەیماننامەكە پابەندی و رێوشوێنی جیهانی لەخۆبگرێت، لەوانەش كۆتوبەند دانان لەسەر بەرهەمهێنان.

لە بەرامبەردا واشنتن دەڵێت، دەیەوێت رێككەوتنەكە هاوشێوەی پێكهاتەی رێككەوتنی پاریس بۆ ئاووهەوا بێت، لە دیاریكردنی ئامانجی تایبەتی هەر وڵاتێك لە كەمكردنەوەی گازی قەتیسكاری گەرما و پلانی كاركردنی.

سعودیەش رایگەیاندووە، دەیەوێت پەیماننامەیەک لەسەر بنەمای “رێبازی لە خوارەوە بۆ سەرەوە و لەسەر بنەمای بارودۆخی نیشتمانی” گرنگی بە پاشماوەی پلاستیکی بدات. رەخنەگران دەڵێن رێچكەیەكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی لاوازکردنی پەیماننامە جیهانییەكە.

بابەتی پێشتر

ئەفسەرێكی هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین دارستانی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share