وانەبێژان بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر حكومەت بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

بۆ ناڕەزایی نیشاندان بەرامبەر بڕیاری حكومەت لە دانەمەزراندن و دواخستنی مووچەكانیان، مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان دەستپێكرد، لە سلێمانی، سەیدسادق، ئیدارەی راپەڕین و چەند ناوچەكیش گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای هەرێمی كوردستان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان راگەیاند، دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردووەوە ناڕەزایەتییەكانیان دەستپێكرد.

لە سلێمانی سەرەڕای بایكۆت، مامۆستایان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

مامۆستایەكی بەشداربووی گردبوونەوەكە دەڵێت، داواكارییان بریتییە لە دامەزراندن یان گۆڕینیان لە مامۆستای وانەبێژ بۆ گرێبەست و پاشان لە ساڵی داهاتوودا بكرێنە هەمیشەیی.

ئەوەشی وت، “باوەڕناكەم داواكارییەكەمان ئەوەندە قورس بێت، چونكە داهاتی ئەم وڵاتە زیاد لە پێویستە لەم دۆخەدا، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی حكومەت و پەروەردەن تا چارەنووسی منداڵی ناوچەكە تووشی گرفت نەبێتەوە”.

لە سنووری پەروەردەی سەیدسادقیش ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیان ئەنجامدا.

بەهۆی بایكۆت و ناڕەزاییەكەی ئەوانەوە، كە بە وتەی خۆیان زیاتر لە 750 مامۆستان، زۆرینەی قوتابخانەكانی سنوورەكە پەكیانكەوتووە و خوێندكاران رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

مامۆستایەكی بەشداربووی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی چەندبارەبوونەوەی ناڕەزایەتییەكانیان وتی، “ئەوەندە گردبوونەوەمان كردووە لە ژمارە نایەت، ئەوەندەمان یاداشت پێشكەشكردووە ژمارەكانیانمان لانییەو ئەوەندەیان بەڵێن پێداوین و ئێمە هەر لە شوێنی خۆمانداین، هیچمان بۆ نەكراوە”.

ئەوەشی وت، داواكاریی سەرەكییان بوونی چێوەیەكی یاساییە و روونیكردەوە، لەكاتێكدا ئەركێكی دژواریان لەسەرە و پیشەكەیان دیارە، بەڵام هیچ چێوەیەكی یاساییان نییە.

بابەتی پێشتر

دەقی تەواوی چاوپێكەوتنەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ پێگەی راپۆرتی نەوتی عێراقی

بابەتی دواتر

دیارترین سوودەکانی هەنار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە. كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share