ژووری بازرگانیی سلێمانی هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی چەند هۆکارێک بۆ گرانبوونی بەنزین دەخاتەڕوو ئاماژە بەودەکات، بەنزین لە جیهاندا گرانبووە و تەنها قەیرانێکی ناوچەیی نییە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی دەڵێت، “پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بانزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە، فرۆشتنی بەنزینەکەی زیاتر بۆ ووڵاتانی لوبنان و ئەفغانستانە بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە”.

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی ڕاشیگەیاند” بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاوردەبکەن و حکومەتی عێراقی بەنزین بخاتە بازاڕەکانی هەرێم بەنرخی هەرزان ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی تری گرانبونی بەنزینە، کە بازرگانان ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردەبکەن”.

سیروان محەمەد پێی وایە، حکومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دروستبکات سوتەمەنی دابینبکات بۆناوخۆی هەرێم ، هەروەها پەرلەمانتارانی هەرێم لە بەغداد نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق کە دەدرێت بە 15 پارێزگا بەنرخی 450 دینار هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی”

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕونییدەکاتەوە” کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بۆتە هۆکاری گرانبونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبونی سوتەمەنی”.

بابەتی پێشتر

بۆچی کریستیانۆ هەمیشە بە قاچی ڕاست دەچێتە ناو یاریگا؟

بابەتی دواتر

ڕەوتی سەدر بۆ ئێستا: دەمانەوێت كورد لە هاوپەیمانێتییەكەمان بەشداربێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share