خالید شوانی: چاكسازی لە خۆراكی زیندانیكراوان دەكەین

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، ‎رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقمان وەرگرتووە بۆ بەردەوامبوون لە چاكسازی لە دۆسیەی خۆراكی زیندانییان.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، تیمێك لە وەزارەت چەند سەردانێكی بۆ چاكسازییەكان ئەنجامداوە لەوانە سەردانی كەسی بۆ ژمارەیەك لە زیندانییان و دیدار لەگەڵیان كە كۆمەڵێك تێبینی سەبارەت بە خۆراكی زیندانییان تۆماركراون.

راشیگەیاند، ‎بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سامانی گشتی و بەهەدەرنەدانی، رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقمان وەرگرتووە بۆ بەردەوامبوون لە چاكسازی لە دۆسیەی خۆراكی زیندانیكراواندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆڕبەندیی نێودەوڵەتیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئێمە هاوپەیمانی و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا بەرزدەنرخێنین…
Total
0
Share