پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی دیاریكرد بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كە لە چوار ماددە پێكهاتووە و پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ كراوە و تەنها دەنگدانی ماوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ئەوەی لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەكرێـتەوە حكومەتی عێراق مامەڵەی پارێزگای لەگەڵ دەكات و دەبێتە 19یەمین پارێزگای عێراق.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی عێراق دابەشبكرێت

بابەتی دواتر

سوید لێپرسینەوە لە سەلوان مۆمیكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share