نەتەوە یەکگرتووەکان: یەکسانی جێندەری ئابوریی جیهان بە بڕی 12 تریلیۆن دۆلار دەبوژێنێتەوە

دەستەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN Women) رایگەیاندووە، جێبەجێکردنی یەکسانیی جێندەری دەبێتەهۆی بوژانەوەی ئابوریی جیهان بە بڕی 12 تریلیۆن دۆلار تا ساڵی 2025.

سیما سامی بەڕێوەبەری دەستەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نایەکسانی جێندەری دەبێتە تەحەدایەکی ئابووریی گەورە ئەگەر ژنان کە نیوەی تەمەنی کارکردنی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن، نەتوانن بە تەواوی تواناکانی خۆیان بەخەنەگەڕ، جەختیکردووەتەوە، یەکسانیی بۆ ژنان دەتوانێت 12 تریلیۆن دۆلار بۆ گەشەی ئابوریی جیهان زیادبکات تا ساڵی 2025.

باسی لەوەکردووە، ڕەوتێکی جیهانیی باش هەبوو بۆ بەدیهێنانی یەکسانیی جێندەری بەڵام بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا هەوڵەکانی پاشەکشەپێکرد و توندوتیژیی خێزانی بەرزبووەوە و ژنان لە کارکردن دوورکەوتنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەو جۆرەی ئێستا هەیە کار بۆ یەکسانی جێندەری بکرێت 300 ساڵمان پێویستە بۆ هەڵگرتنی یاساکانی جیاکاری و پاراستنی یەکسانیی جێندەری.

بابەتی پێشتر

شەبەح و بێفڕۆكەوانە.. ئەمریكا دروستكردنی فڕۆكەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

رۆیشتن بەرەو دواوە زۆر زیاتر لە رۆیشتن بەرەو پێش سوودی تەندروستی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆکرانیا بەرەو باری لەناکاو دەڕوات

ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ڕەزامەندیدا بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناکاو لە وڵاتەکەدا، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا. ئۆلێکسی…
زیاتر ببینە

بوش: ناتۆ بەكشانەوەی خەڵكی ئەفغانستانی بۆ تاڵیبان جێهێشت تا بیانكوژێت

سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ڕایدەگەیەنێت، كشانه‌وه‌ی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو خه‌ڵكی ئه‌فغانیستانیان جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان بیانكوژن.…
Total
0
Share