لە شاری هەولێر هاوڵاتییەكی بەریتانی بە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، تەرمی هاوڵاتییەكی بە ڕەچەڵەك بەریتانی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر دۆزراوەتەوە كە ماتۆڕسكیلێكی دلیڤەری خۆی پێدا كێشاوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و ماتۆڕسوارەكە خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە.